zagros news agency

مان یونایتد شکستی بە لیڤەرپول هێنا

لە یاری لوتکەی هەفتەی هەشتەمی خولی  ئینگلتەرا، لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد و لە تایمی یەکەم هەر لەگەڵ دەستپێک و لە خولەکی دوو، مبێمۆ گۆڵی یەکەمی بۆ شەیتانە سورەکان تۆمارکرد، پاش ئەوەش چەندین هەوڵی دوولایەنە بینرا بەڵام هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە.

لە تایمی دووەمدا لیڤەرپول دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت، پاش چەندین هەوڵیش لە خولەکی 78 گاکپۆ گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵە فشاری زیاتریان خستە سەر گۆڵی مان یوو،بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئاکامی لێدانێکی گۆشەوە هاری ماگوایەر بەسەر گۆڵی دووەمی مان یو تۆمارکرد.

سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە بردنەوەی مانچستەر یونایتد کۆتایی پێهات
بەم ئەنجامەش لیڤەرپول خاڵەکانی لە 15 خاڵ مایەوە و لە پلەی چوارەمی خولەکەیە مان یونایتدیش 13 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد

یاسین

راشفۆڕد لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

یاسین

ئەستێرەی ڕیال مەدرید دوای یاری کلاسیکۆ گومان دەکرێت تووشی پێکان بووبێت

یاسین