دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی قەیرانێکی قوڵی دارایی لەیانەی نەورۆز،کە سەرۆکی دەستەی هاندەرانی یانەی نەورۆز بەچاوی پڕ فرمێسکەوە داوای هاوکاری بۆ یانەکەی کرد و ڕایگەیاند ئەگەر بەو شێوازە بێت یانەکە ناتوانێت بەردەوام بێت و هەڵدەوەشێتەوە،ئەوەش ئاشکرا بووە یاریزانانی یانەکە 50 ڕۆژە موچەی خۆیان وەرنەگرتووە وە داوای لەهەموو لایەنەکان کرد بگەن بە هانای یانەی نەورۆز
ئەم قسانە کاردانەوەیەکی تەواوی لێکەوتەوە و سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنەکان ویستی دەستی هاوکاری خۆیان پێشکەش کرد،کە بەجۆرێکە لە هونەرمەندان و یاریزانان و کەسایەتی سیاسی و بازرگانەکان بڕیاری هاوکاری کردنی یانەی نەورۆزیانداوە بۆ ئەوەی ئەو یانەیە لەو قەیرانە بێتە دەرەوە و بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەکەی پێشتری،کە وەکو یانەیەکی سمبولی دەردەکەوت.
یانەی نەورۆز وەکو نوێنەرێکی کورد وەرزی ڕابردوو بەشداری خولی ئەستێرەکانی عێراقی کرد و پلەی نۆیەمی گرت،بەڵام وەکو یانەیەکی تایبەت سەیر دەکرا ئەمەش بەهۆی ئاست و جۆش و خرۆشی هاندەرەکانی
ئەم وەرزەش لە 4 یاریدا بە 3 خاڵ پلەی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی گرتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

