لەگەڕی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی لەنێو یاریگای ڤیلا پارک بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا و یاریەکەش بووە برینێکی قوڵ بۆ تیپەکەی پێپ گواردیۆلا.
لەگەڵ دەستپێـکی یاریەکە سیتی چەند دەرفەتێکی گۆڵی ڕەخساند بەڵام لەخولەکی 19ـی یاریەکە(ماتی کاش)ـی بەرگریکاری یانەی ئەستۆن ڤێلا خۆی گەیاندە گۆڵی دۆناڕۆمای مان سیتی و گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد
هەرچەندە مان سیتی هەوڵێکی زۆریدا بۆ گۆڵی یەکسانی یاریەکە،بەڵام گێمی یەکەمی یاریەکە بەو تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات.
گێمی دووەمی یاریەکە جیاواز بوو بۆ پێپ و مان سیتی،کە هەوڵێکی زۆری گۆڵیاندا بەڵام بەرگری و گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا ڕێگریان لەهەموو هەوڵەکان کرد و سەر ئەنجام یاریەکە گۆڵێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا تەواو بوو.
بەو ئەنجامەش مان سیتی دووچاری سێیەمین دۆڕانی خۆی بوویەوە لەم وەرزەی پریمەرلیگ و بەکۆکردنەوەی 16 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکەیە و ئەستۆن ڤێلاش بەو بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و بە کاتی لەپلەی حەوتەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگە.
“سەرکار ڕێبوار”

