zagros news agency

بەهای زێڕ و زیو ئاستێکی بەرزی نوێیان تۆمارکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی ئابی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ کردنەوەی یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا بەردەوام بوون لە سەرکەوتن و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا ئاستێکی بەرزی نوێیان تۆمارکرد.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ هەڵکشانێکی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە 4,343.9 دۆلار، یەک کیلۆگرام بەرزبووەوە بۆ 139,659.47 دۆلار و یەک گرامیش بە 139.66 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان لە ئاستێکی بەرزدا مانەوە؛ عەیارەی 22 بە 987,838 دینار، عەیارەی 21 بە 942,936 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 808,231 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو هاوشانی زێڕ بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و هێڵی 64 دۆلاری بەزاند، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هەڵکشاوە بۆ 64.08 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,060.22 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.06 دۆلار جێگیر بووە.

​شیکارکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم سەرکەوتنە نوێیەی نرخەکان لە دەستپێکی هەفتەدا پەیوەستە بە بەردەوامیی لاوازی بەهای دۆلار و زۆربوونی خواستی وەبەرهێنەران بۆ کانزا گرانبەهاکان، لە کاتێکدا بە وریاییەوە چاودێری ئامارە ئابوورییەکان و بڕیارە نەختییەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى كوردانى تاراوگه‌ ده‌كات

یاسین

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین

گۆڕینی گۆشەی پێ دەتوانێت ئازاری ئەژنۆ کەم بکاتەوە

یاسین