مارکینیۆسی بەرگریکاری بەرازیلی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە کە لە ماوەی رابردوودا باسکرابوو لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان.
مارکینیۆس دوپاتیکردەوە کە لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک بیر لە داهاتووی ناکاتەوە بە مانەوە یان رۆیشتن بەڵکو تەنها سەرنجی لەسەر ئاستی خۆی و یارییەکانی یانەکەیەتی تا بتوانن دەستکەوتەکانی وەرزی داهاتوو دووبارەبکەنەوە.
دەشڵێت، هیچ کاتێکم بۆ یانەکەم دیاری نەکردووە تا داهاتووی خۆمی تیا یەکلابکەمەوە، ئەو بابەتە لە بیرکردنەوەی من و بەرپرسانی پاریس سان جێرماندا نییە چونکە هێشتا لە سەرەتای وەرزداین.
ئەم لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانە گەورەکانی سعودیە گواستنەوەی مارکینیۆسیان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت لە هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

