zagros news agency

گۆڵپارێزی ئینتەرمیلان پیاوێکی بەتەمەن دەکوژێت

 

بەیانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا و شاری میلانۆ بەیانییەکی دڵتەزێن و هیواتکاو بوو،ئەمەش بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ،کە گۆڵپارێزی دووەمی یانەی ئینتەرمیلان(جۆزێپ مارتینێزی) ئیسپانی لەکاتی چوونی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکەی خۆی دەکێشێت بە پیرە پیاوێکی تەمەن 81 ساڵ و دەستـبەجێ گیان لەدەست دەدات.

 

بەپێی سەرچاوەکان پیرە پیاوەکە خۆی نەخۆش بووە و لەسەر کورسی کارەبایی بووە و هاتۆتە سەر شەقامی هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ لەوکاتەشدا مارتینێز خۆی پێدادەکێشـێـت،هەرچەندە هەوڵێکی زۆر دەدەن ژیانی پیاوەکە ڕزگار بکەن و تیمە پزیشکیەکانی ئەو ناوچەیە خێرا دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و تەنانەت هاوکاری بە هەلیکۆپتەریش گەیەنراوە،بەڵام هەر لەوێدا پیاوەکە گیان لەدەستدەدات و مارتینێزی گۆڵپارێزی ئینتەرمیلانیش دەستگیر دەکرێت و کەیسێکی بۆ کراوەتەوە تا یەکلایی بوونەوەی دەردەکەوێت گۆڵپارێزەکە لای پۆلیس دەمێنـێـتەوە.

 

جۆزێپ مارتینێز تەمەنی 27 ساڵە و لە ساڵی 2024 لەیانەی جێنەواوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کردوە لەگەڵ ئینتەر میلان 7 یاری ئەنجامداوە
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش 1 یاری ئەنجامداوە،بەڵام پێدەچێت بەهۆی ئەم ڕووداوە چرای بەختی بکوژێتەوە و سزای یاسایی بدرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤینی دووبارە شکستی هێنا لەبەرامبەر پێرێز

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەنێو سانتیاگۆ گۆڵبارانی ریالی کرد

یاسین

خۆرخی خیسۆس:کرستیانۆ رۆناڵدۆ رێگری لێناکرێت

یاسین