لە بۆدکاستێکی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی تۆنی کروسی ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بە پێکهاتە بەرگریەکەی هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لەیاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید،کە کڕوس پێیوایە فلیک خۆی خستە نێو گێژاوی یاری مباپێ و ڤینیسیۆس.
کڕۆس بە سەرسوڕمانیەوە وتی؛من هانزیم زۆر خۆشدەوێت ئەو ڕاهێنەرێکی مەزنە و زۆر زیرەک مامەڵە دەکات بەڵام، ئەمە زۆر سەیرە بەشداری کردنی گارسیا و کوبارسی لەدڵی بەرگری لەکاتێکدا ئاراوخۆت هەبێت،لەوانەیە ئاراوخۆ لەڕووی تەکنیکیەوە باشتر نەبێت لەهەردووکیان بەڵام جەستەیەکی زۆر بەهێزی هەیە و ترسێکی گەورە دەداتە هێرشبەرەکان،کە من ئێستاش تێناگەم لەو بڕیارە سەیرەی هانزی شۆکی کردم.
کڕوس بەردەوام بوو لەقسە کردن و وتی؛بارسێلۆنا کێشەی زۆری هەبوو لە کۆنتڕۆڵ کردنی تۆپ و هێرشبەرانی ڕیاڵ مەدرید،کە ئەمە لاوازی بەرگری بارسێلۆنا ئاشکرا کرد
سەرەڕای ئەوەش من ڕاستگۆبم بارسێلۆنا بەکۆمەڵێک کەمیەوە هاتە نێو کلاسیکۆ لە بەرگریکار و ناوەڕاست و هێرشبەر و گۆڵپارێز و تەنانەت ڕاهێنەرەکەشی کەمی هەبوو،بۆیە ئێمە دەبێ ڕێز بگرین لەو یانەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

