بارسێلۆنا هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەکەی راگەیاند، ئەویش پێکانی پێدری گۆنزالێزە، کە لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید تووشی بووە.
یانەکە بڵاویکردووەتەوە، پێدری لە دوای یاریی کلاسیکۆ هەستی بە ئازار کردوە لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا، چاکبوونەوەی پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی جەستەی.
هەروەها پێدەچێت پێدری تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو نەگەڕێتەوە یاریگاکان، بەو پێیەی رەنگە چوار تا پێنج هەفتە دووربکەوێتەوە و لە سێ یاریی
یانەکەی بێبەشبێت.
ئەو یارییانەی کە پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداریی ناکات بریتین لە، ئێلچێ و سێڵتافیگۆ لە خولی ئیسپانیا، لە نێوانیشیان رووبەرووبوونەوەی کلوب بروج لە چامپیۆنز لیگ، هەروەها لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەرامبەر جۆرجیا و تورکیا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەشداریی ناکات.

