لەدوای ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ تیروپشکی قۆناغی دووەمی جامی عێراق ڕاکێشرا و یانەی هەولێر لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی یانەی ناسریە دەبێتەوە
یانەی ناسریە داوایەکی پێشکەشی یانەی هەولێر کرد بەمەبەستی دواخستنی یاریەکەیان ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی یاری بەرامبەر یانەی حوسێن لە خولی نایابی عێراق.
لەسەر ئەو داواکاریە یانەی هەولێر دوای قسە و گفتوگۆ لەنێوان کارگێڕ و ستاف و ڕاهێنەری تیپەکە داواکەی یانەی ناسریەیان قبوڵ کرد و یاریەکەش بەفەرمی دواخرا،کە بەئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو لە شەممە یاخود یەکشەممە یاریەکە بەڕێوەدەچێت لەیاریگای یانەی ناسریە.
دوابەدوای ئەو بڕیارە باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەی هەولێر وتی؛دوای قسە و گفتوگۆ ئەم بڕیارەمان داوە
سەبارەت بە یاسا و ڕێساکانیش ئەو جۆرە بابەتە لەهەندێک حاڵەتدا ئاساییە بەمەرجی ئەوەی هەردوو یانە قبوڵی بکەن یاریەکە دوابخرێت بۆ کاتێکی تر.
“سەرکار ڕێبوار”

