ئەم هەفتەیەی چامپیۆنزلیگ جیاوازە و کۆمەڵێک چاوەڕێی کۆمەڵێک ڕووداو دەکرێت،کە ببنە شاکارێکی گەورەی مێژووی تۆپی پێ،شەوی سێ شەممە یاری ئاگرینی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان لەخۆ دەگرێت و لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بە چەند لێدوانێک زیاتر گۆمەکەی شلۆقاند و ئامادەیی تیپەکەی نیشاندا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەکەی هەرێمی باڤاریا.
لە لێدوانێکدا ئینریکی وتی؛ ئێمە دەزانین ڕووبەڕووی کێ دەبینەوە بایرن میونخ 15 یاریە نەدۆڕاوە،کە ئەمە باوەڕ پێنەکراوە
سەبارەت بە عوسمان دیمبیلی،ئەو ئامادەیە و ئازاری نەماوە،دەربارەی مارکینیۆسیش ئەو کەسێکی زیرەکی تیپەکەمانە وەک سەرکردەیەکی گەورە دەیبینم هەرکاتێک ئەو هەبێت ئێمە باوەڕێکی زۆری سەرکەوتنمان دەکەوێتە پێش بۆ بردنەوە.
ئینریکی دەربارەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ وتی؛ هێشتا کاتی زۆر ماوە تاکو بڵێین کێ دەبێتە پاڵەوانی وەرزەکە،بەڵام ئێمە دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ بردنەوەی نازناوەکە و دەبێت هەموو کاتێک ئامادە بین بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانمان.
پاریس سانجێرمان لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا تەنها یەک یاری دۆڕاندوە ئەوەیش لەیاریەکی دواخراودا بەرامبەر مارسێلیا لەخولی فەڕەنسادا و لە چامپیۆنزلیگیش لەگۆی 3 یاری خاوەنی سێ بردنەوەیە و بە 9 خاڵ پلەی یەکەمینی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

