zagros news agency

یۆڤانتۆس لەگەل ئەستێرەیەکی خۆی ناگاتە رێکەوتن

 

رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئەڵمانی، بانگەشەی ئەوە دەکات یانەی یۆڤانتۆس بەم دواییە جۆناسان دەیڤدی کردۆەتەوە لیستی فرۆشی یانەکەوە و دەیەوێت دەستبەرداری ببێت لە زستاندا، ئەمە لە کاتێکدایە یاریزانەکە تەنها چەند مانگێکە بووەتە یاریزانی خانمە پیرەکە.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانەکە، لە دوای گواستنەوەی هاوینەی لە یانەی لیلەوە کێشەی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی لە یۆڤانتۆس جێگیر بێت، دەوترێت دەوروبەرەکەی بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ چەند یانە گەورەیەکی ئەوروپی، تۆتنهام و بایرن میونشنیش پرسیاریان کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی لە مانگی یەکدا.

هێرشبەرە کەنەدییەکە، لە وەرزی 2024 بۆ 2025 لەگەڵ یانەی لیل لە 49 یاریدا 25 گۆڵی تۆمارکرد و 12 ئەسیستیشی کرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە هەمان ئاست لە تۆپی پێی ئیتاڵیا دووبارە بکاتەوە و لەگەڵ یۆڤی خاوەنی تەنها یەک گۆڵ و یەک ئەسیستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی دوورکەوتنەوەی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرا کرا

یاسین

ئۆدیگارد ئامانجی ئارسناڵ ئاشکرا دەکات

یاسین

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین