لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا پێش یاری نێوان مانچێستەر سیتی و بروسیا دۆرتمۆند لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی چەند لێدوانێکیدا دەربارەی یاریەکە و باسی جیاوازی نێوان ئێرلینگ هالاند و لیۆنێل مێسی کرد،کە شێوازی کارکردن لەگەڵ ئەو دوانە جیاوازە و هەر یەکێکیان ئەقڵیەتی خۆیان هەیە.
دەربارەی هالاند گواردیۆلا وتی؛ئێمە دەزانین هالاند چۆن یاریزانێکی گرنگە بۆ تیپەکەمان بەڵام ئەو نابێتە مێسی،لەگەڵ ئەوەشدا هالاند یاریزانێکی زۆر کارامەیە و دۆزینەوەی ئەستێرەیەکی لەو چەشنە زۆر زەحمەتە لە ئێستادا،بەڕاستی ماندووشی کردین گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو وە دەشبینن سبەی ئێمە لەگەڵ یانە کۆنەکەی ئەو یاری دەکەین،کە ئەمە شتێکی نامۆ نییە.
سەبارەت بە ئەنجام و ئاستی تیپەکەی پێپ وتی؛ خشتەی یاریەکانی ئێمە زۆر قەڵەباڵغ و ئاڵۆزن لەیاریەکەی بۆرنمۆوس زۆر ماندوو بووین بۆیە بڕیارمدا ئەمڕۆ بشوو بدەمە یاریزانەکانم و سبەی ڕاهێنان دەکەین،کە ئەمەم چەند جارێکی دیکە تاقیکردۆتەوە
هێشتا سەرەتای وەرزە بەڵام ئێمە دەمانەوێت وەرزێکی پڕ دەستکەوت و نازناو وەدەست بخەین.
“سەرکار ڕێبوار”

