لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی ڤێرجڵ ڤان دایک،کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە وای لە لیڤەرپوڵ کردووە لە ئێستاوە بیر لەوە بکەنەوە جێگرەوەی ئەو یاریزانە دیاریی بکەن.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە ریدز ئەلیساندرۆ باستۆنیان لە ئینتەر میلان وەک جێگرەوەی سەرەکی ڤاندایک دەستنیشان کردووە،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لیڤەرپوڵ ئامادەن لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو بەرگریکارەی نێرات زۆری خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە باستۆنی لە ئێستادا تەمەنی 26 ساڵە و ئەمەش هۆکارێکیتری بەهێزی دەست نیشانکردنی ئەو یاریزانەیە، چونکە دەتوانێت تاوەکوو چەندین ساڵیتر لەسەر هەمان ئاست بەردەوامبێت،ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ ئینتەر میلان بەشداری 270 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 27 ئەسیست تۆماربکات.

