zagros news agency

کۆنتی بیر لەوازهێنانی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی دەکاتەوە

یانەی ناپۆلی لە وەرزی رابردوو نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا بەڵام لەم وەرزەدا تا ئێستا ئەنجامەکانی وەک پێویست نییە بە شێوەیەک لە خولی ئیتاڵیا و چامپیۆنز لیگ تووشی پێنج شکست بووە.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کۆنتی لە دوای شکستەکەیان بەرامبەر بۆڵۆنیا هەست بە نیگەرانیەکی زۆر لە ئاست و ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی دەکات.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، راهێنەرە ئیتاڵیەکە دوای ئەو یارییە زۆر توڕە بووە و بیری لەوە کردووەتەوە کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکی یانەی ناپۆلی بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕیارە دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ کۆنتی بکات تا بزانێت کێشەکانی یانەکەی چین و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە ئەگەر بە گواستنەوەی یاریزانی نوێش بێت لە مێرکاتۆی زستانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەڕ لە نێوان ڤینیسیۆس و مباپێ بەردەوامە

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان سەڵاح و ئارنۆڵد

یاسین

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ شکستی بە کرواتیا هێنا

یاسین