zagros news agency

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گارسیا دەبێت

 

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی فیچاخێس، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەو ئۆفەرە 20 ملیۆن یۆرۆیانە دەکاتەوە کە بۆ دەستبەرداربوون لە گۆنزالۆ گارسیای تەمەن 21 ساڵان پێیگەیشتووە و ئامادەیە یاریزانەکە بفرۆشێت لەم زستانەدا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی پێگەکە، یانەکانی پریمەر لیگ کە بریتین لە، ساندەرلاند و ئەستۆن ڤێلا و وڵڤەرهامپتۆن هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ریاڵ مەدرید دەدەن کە لە مۆندیالی یانەکان درەوشایەوە.

گارسیا دەیەوێت خولەکی یاریکردنی زیاتری پێببەخشرێت تا هەلی یاریکردنی لە مۆندیالی هاوینی داهاتوودا هەبێت، بەو مەبەستەش ئامادەیە ریزەکانی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەم وەرزە و پاش درەوشانەوەی لە مۆندیالی یانەکان تەنها 108 خولەک یاری کردووە لە نۆ یاریدا، وە خاوەنی یەک ئەسیستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاردانەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر پێکانەکەی گاڤی

یاسین

پێرێز هەست بە حاڵەتێکی ناڕەزایی دەکات لە بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی

یاسین

ڕۆدری: سەرم سوڕما لە هاوارکردن بۆ ڤینیسیۆس

یاسین