zagros news agency

ڕایگەیاندنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا هەواڵی پێکانی ئەستێرەیەک ڕادەگەیەنێت

 

دوێنێ شەو لەیەکەمین گەڕی وەرزی نوێی نەیشنزلیگ هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی بەتاکە گۆڵێکی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی تورکیا بباتەوە و سەرکەوتنێکی گرنگ دەستەبەر بکات،بەڵام ساتەوەختێکی زەحمەت لەیارییەکە دڵی هەوادارەکانی فەڕەنسای خورپاند.

لەخولەکی 60 کیلیان مباپێ بەهۆی هەبوونی ئازاری زۆر بەناچاری یاریگای جهێشت، ئەمەش بووە هۆی ڕاچڵەکاندنی هەڵبژادەی فەڕەنسا،دوای یارییەکەش بەخێرایی پشکنین بۆ یاریزانەکە کرا و دەرکەوت دووچاری پێکان هاتووە لە ئەژنۆیدا.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان پێکانەکەی مباپێ سەختە و ئەمڕۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا جێدەهێڵت و دەگەڕێتەوە مەدرید تاکو پشکنینی تەواوەتی بکات بۆ پێکانەکەی،بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکان بێت مباپێ بۆ ماوەیەکی درێژ نایەتەوە یاریگاکان بەئەگەرێکی زۆرەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس جێگرەوەی ڤلاهۆڤیچ لە ئەڵمانیا دەدۆزێتەوە

یاسین

پلانی کریستیان چیڤۆ بۆ گۆڵپارێزە نوێیەکەی ئینتەرمیلان ئاشکرا بوو

ahamd.luqman

لیڤەرپول دوو یاریزانی لەدەستدا

یاسین