دوای دابڕانێکی دوور و ماوەی ساڵ و نیوێک و بە تێپەڕ بوونی 29 مانگ یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی بۆ یاریگای فەخری خۆی یاریگای کامپ نۆ دیاری کرد و لە ڕێککەوتی 22ـی ئەم مانگە لەیاری بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە ڕکابەریەکانی گەڕی 13ـی لالیگا دەگەڕێتەوە دوای ماوەیەکی درێژ یاری لەو یاریگایە ئەجام دەدات.
بارسێلۆنا تاکو 22ـی ئەم مانگە یاری نەکردنی لەنێو کامپ نۆ دەگاتە 904 ڕۆژ،کە هەرگیز بەو چەشنە لەو یاریگایە دوور نەبووە،بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییە قوڵەکانی یانەکە لەکاتی نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆ یانەکە کەوتە حاڵێکی خراپ و بەناچاری لە یاریگای دووەمی خۆیەوە میوانداری ڕکابەرەکانی کردوە.
یاریگای کامپ نۆ جگە لە هەبوونی شکۆیەکی گەورە،کە لەگەڵ بارسێلۆنا پێکیان دەبەستێتەوە وەکو سەرچاوەیەکی دارایی گەورەی یانەی بارسێلۆنا سەیر دەکرێت و یانەکە دەتوانێت سوو لە فرۆشی بلیتی یاریگاکە وەرگرێت و نهۆمەکانی بەشی مارکێتینگی یاریگاش وەک سەرچاوەیەکی دارایی گەورە بەکاربێـنـێـت.
“سەرکار ڕێبوار”

