گۆنزالۆ گارسیا لە هاوینی ڕابردوودا لەسەر داوای ئەلۆنسۆ ناوی بۆ مۆندیالی یانەکان تۆمارکرا، دوای ئەوەی وەرزێکی سەرنجڕاکێشی لە کاستیا بەسەربرد و 25 گۆڵی تۆمارکرد، لە پاڵەوانێتییەکەش لە شەش یاریدا بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ و یەک ئەسیست بووە گۆڵکار، یانەی ڕیال مەدریدیش بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2030 نوێکردەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، یانەی برایتۆنی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە دەدات لەم زساتەدا و پرسیاری لەبارەی چۆنیەتی فرۆشتنییەوە کردووە، وە یانەکانی ساندەرلاند و لیدزیش پێشتر خواستیان بۆ گواستنەوەی لاوەکە هەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەناو ئەو قسە و باسانەدا، گارسیا بە رۆژنامەی مارکای وت: تاکە بژاردەم هەمیشە مانەوە بووە لە ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا زۆر دڵخۆشم و ڕازیم بەو بڕیارەی کە داومە، چونکە باس لە باشترین یانەی جیهان دەکەین و بێگومان لێرە ڕکابەرییەکە توند دەبێت، چونکە باشترینەکانی جیهان هەمیشە لێرەن.

