ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە نوێترین ڕاپۆرت دەربارەی فرۆشتنی ئیندریکی یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە یاریزانەکە بفرۆشێت بەڵام چەند مەرجێکی سەیری هەیە و یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەڕەنسیش نزیکترین یانەیە،کە ئامادەیە ئیندریک بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
مارکا ئاشکرای کردوە ڕیاڵ مەدرید یەکەم مەرجی فرۆشتنی ئیندریکی داناوە بۆ لیۆن،کە ئەویش بەشێوەی خواستنە و مەرجێکی دیکەشی بەشداری کردنی یاریزانەکەیە لە سەروو 25 یاری بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ
وەهەروەها لەکاتی هەبوونی پێکان دەبێت یاریزانەکە بگەڕێتەوە مەدرید بۆ چاودێری کردنی،کە چەند مەرجێکی دیکەش هەن بەڵام مارکا ئەوەندەی بڵاوکردۆتەوە.
مارکا ئەوەشی باس کردوە لەئەگەری شکاندی هەر یەکێک لەو مەرجانە دەبێت بڕێک پارە وەکو قەرەبوو بدرێتە ڕیاڵ مەدرید و لەکاتی خواستنەکەشی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە بەشێکی مووچەی ئیندریک بدات
تاکو ئێستاش یانەی لیۆن وەڵامی کۆتایی ڕیاڵ مەدریدی نەداوەتەوە،بەڵام بەئەگەری زۆرەوە ئەم زستانە یاریزانەکە ڕیاڵ مەدرید جێدێـڵـێـت.
“سەرکار ڕێبوار”

