گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێلە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت و گەورەترین یانەکانی ئەوروپا، لەوانە ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان، ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
بەگوێرەی کریستیان فالکی رۆژنامەنوسی بیڵد،لیڤەرپول ئامادەیە کۆناتی بفرۆشێت ئەگەر بەرگریکارەکە بەردەوام بێت لە رەتکردنەوەی رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ یانەکە.
رۆژنامەنووسەکە جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە، لیڤەرپول فشارەکانی لەسەر یاریزانەکە زیاتر کردووە و دەیەوێت بیفرۆشێت پێش ئەوەی بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات،بایرنیش بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.
فالک ئاماژەی بەوەشکردووە، رێدز دەیەوێت پارەی فرۆشتنی کۆناتێ لە گواستنەوەی مارک گێی بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس خەرجبکەن و هێڵی بەرگریان بە بەهێزی بهێڵنەوە.

