لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای مەشقەکانی ئەمڕۆی هۆکاری دوورکەوتنەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی ئاشکرا کرد،کە کۆرتوا ئەمڕۆ بەشداری مەشقەکانی کرد بەڵام هەرزوو مەشقەکانی جێهێشت.
ڕیاڵ مەدرید لەبەیاننامەکەدا ئاشکرای کرد تیبۆ کۆرتوا تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە و گەدە بووە و لەدوای پشکنینە پزیشکیەکانیش ئەوە دەرکەوتووە هەر بۆیە لەگەڵ یانەکەی گەشتی ئەسینا ناکات وبۆ یاری داهاتووی تیپەکە لە چامپیۆنزلیگ بەشدار نابێت.
ڕیاڵ مەدرید سبەی شەو لە لەئەسینای پایتەختی یۆنان لەگەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی ئەو وڵاتە،کە جگە لە کۆرتوا(کارڤاخاڵ،مێلیتاو،ماستانتانۆ،چوامینی،ئەلابا،ڕۆدیگەر)بەشداری ئەو یاریە ناکەن بەهۆی پێکانەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

