کریسیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پرتوگالی لەم ماوەیەدا کەوتە نێو گێژاوێکی قوڵ ئەمەش بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاری بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆماری ئیرلەندا لەمیانەی گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال،کە زۆربەی لایەنەکان بڕوایان وابوو ڕۆناڵدۆ بۆ سێ یاری سڕ دەکرێت.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پورتوگالی بە پشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە ڕۆناڵدۆ تەنها یەک یاری سڕ دەکرێت و دەتوانێت لەیەکەم یاری مۆندیال بەشداری بکات،ئەمەش دوای ئەوەی فیفا بەنەرمی بارودۆخەکەی لێکداوەتەوە و بڕوای بەوە هەبووە،کە دەتوانن چاوپۆشی لە ڕۆناڵدۆ بکەن لەسەر ئەم بابەتە،بەم شێوەیەش ڕۆناڵدۆ تەنها یەک یاری سڕ دەکرێت و بەشداری یاری یەکەمینی مۆندیال دەکات لەگەڵ پورتوگال.
ڕۆنامەی ڕیکۆرد ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە هۆکاری ئەو بڕیارەی فیفا دەگەڕێتەوە بۆ پێشینەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەبژاردەی پورتوگال،کە یەکەمین جاریەتی کارتی سوور وەربگرێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی
ڕۆناڵدۆ بۆ مۆندیالی 2026 دەیەوێت نازناوەکە بباتەوە و کۆتا مۆندیالیشە بەشداری بکات،کە دەبێتە یەکەمین یاریزان لەمێژووی تۆپی پێ بەشداری 6 مۆندیال بکات و تاکە یاریزانیشە لە 5 مۆندیالی جیاواز گۆڵ تۆمار بکات.
“سەرکار ڕێبوار”

