zagros news agency

بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێـنـێـت

 

لەگەڕی چواردەی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسی کرد و بەسەرکردایەتی لامین یەماڵ توانی یاریەکەی لێببـاتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنێت بەشێوەیەکی کاتی بچێتە یەکەمی ڕیزبەندی.

 

لەسەرەتای یاریەکەدا و لەخولەکی یەکدا پابلۆ ئیبانێز توانی گۆڵی یەکەمی ئەلاڤێس تۆمار بکات،کە هەر دوای ئەو گۆڵ بارسێلۆنا یاریگای کۆنتڕۆڵ کرد و لامین یەماڵ لەخولەکی 8 گۆڵی یەکەمی بارسای تۆمار کرد و لەخولەکی 26ی یاریەکەدا دانی ئۆلمۆ گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای تۆمار کرد
گێمی یەکەم بەو ئەنجامە لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.

 

لە گێمی دووەمی یاریەکە گۆڵ دوا کەوەت تاکو کۆتا خولەکی یاریەکە و دانی ئۆلمۆ بۆ دووەمین جار گەیشتەوە سەر گۆڵی ئەلاڤێس و گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد
لەکۆتاییدا یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامە بارسا بە شێوەیەکی کاتی هاتە یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ و هەرچی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسیـشە لە پلەی 14ی ڕیزبەندی لالیگایە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا ٤٥ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی سووریا کوژراون

یاسین

ئەمڕۆ لایەنگرانی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ خۆپیشاندانیان بۆ ئازادكردنی گیراوانیان كرد

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ریال بە زەحمەت خۆی لە چنگی ئەڵمانییەکان ڕزگارکرد و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین