zagros news agency

داروین نونیز دووبارە دوچاری پێکان بۆتەوە

 

هاندەرانی یانەی هیلال دەستیان کردووە بە دەربڕینی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئێستای داروین نونیزی هێرشبەری ئۆرۆگوای کە بەدەست دووبارەبوونەوەی پێکانەکانەوە دەناڵێنێت. ئەمەش وایکردووە هەندێک بارودۆخی نەیمار بەراورد بکەن لە ماوەی مانەوەی لەگەڵ یانەکەدا.

بەهۆی زنجیرەیەک پێکانەوە تەنها حەوت یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامدا. نەیتوانی هیچ بەشدارییەکی ڕاستەقینە لە تیپەکەدا بکات، ئەمەش وایکرد ڕۆشتنی نزیک بێت لە حەتمی.

هاندەرانی ئەلهیلال نیگەرانن لەوەی نونیز ڕووبەڕووی سیناریۆیەکی هاوشێوە ببێتەوە، چونکە دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی کاریگەری لەسەر لەشجوانی و بەردەوامبوونی لەگەڵ تیپەکەدا هەیە، سەرەڕای گرنگییەکەی وەک هێرشبەرێکی سەرەکی لە پڕۆژەی یانەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید یەکێک لە ئەستێرەکانی لە پێکان چاک دەکاتەوە

یاسین

لاپۆرتا؛ هیچ کەسێک لە لۆگۆی بارسێلۆنا گەورەتر نییە

یاسین

مباپێ؛ کەس ناتوانێت بڵێ چابی ئەڵۆسۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە

یاسین