لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا پێکانی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی تیپەکەی ڕاگەیاند ئەمەش بەهۆی هەبوونی ئازارێکی زۆر لە شانی ڕاستیدا لەیاریەکەی دوێنێ شەو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لالیگای ئیسپانیە،کە ئۆلمۆ لەو یاریەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆنا بێت ئۆلمۆ بۆ ماوەی زیاتر لە 3 هەفتە دوور دەکەوێتەوە لە یاریگاکان
ئەو پێکانەی ئۆلمۆ لە ڕابردوودا هەیبووە،کە ئەو سەردەمەی لە لایپزیگ یاری دەکرد وە دوێنێ شەویش جارێکی دیکە پێکانەکەی نوێ بوویەوە.
دانی ئۆلمۆ لە هاوینی ساڵی 2024 لەلایپزیگەوە پەیوەندی کردوە بە بارسێلۆنا و لەگەڵ ئەو یانەیەش لەم وەرزەدا وەک ئەستێرەیەکی نایاب دەدرشێتەوە،کە لەکۆی 13 یاری لەلالیگا خاوەنی 4 گۆڵ و 2 ئەسیستە ئەمە جگە لەو کاریگەریانەی بەسەر یاری کردنی تیپەکەوە هەیبووە.
“سەرکار ڕێبوار”

