دوای یاریە دراماتیکیەکەی دوێنێ لیڤەرپوڵ بەرامبەر لیدز یونایتد موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ ماڵئاوایی لەهاندەرانی یانە کرد،کە سەڵاح لەو یاریە بەشداری نەکرد و لەسەر کورسی یەدەگ بوو ئەمەش بووە سێیەم یاری سەڵاح لەسەر کورسی یەدەگ بێت.
ئەم یەدەگ کردنەی سەڵاح لەسەر قسەی ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری ڕێدز بووە و سەڵاح دوای یاریەکە بە چەپڵە و هاوسۆزی بۆ هاندەرانی یانەکەی لەیاریگا هاتە دەرەوە،کە وەکو ماڵئاوایی یاریزانەکە لێکدەدرێتەوە و دوای یاریەکەش سەڵاح بە لێدوانێکی بۆ میدیاکان هەمووانی هەژاند.
سەڵاح دوای یاریەکە وتی؛بەڕاستی ئەمە کارەساتە ئێمە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد لە یاریەکی ئاوادا بردنەوە دەستەبەر نەکەین،هەندێ کەس نایانەوێت من لێرە بمێنم و یانەکەش لەسەر بەڵێنی خۆی نەبووە،من ئەو دۆخەم بۆ قبوڵ ناکرێت،کەسێک هەیە دژایەتی من دەکات،شۆک بوومە بەم یەدەگ بوونەم و دەیانەوێت خەتای ئەم بارودۆخە بخەنە ئەستۆی من.
“سەرکار ڕێبوار”

