ئەمشەو کاتژمێر 10:45 لەسەر یاریگای مارادۆنا لە باشووری ئیتاڵیا ناپۆلی میوانداری یۆڤانتۆس دەکات لە گەڕی 14ی سێریا ئەی،کە ئەم یاریە جگە لە ڕکابەریەک وەکو دوژمنداریەکی کۆنی نێوان یۆڤانتۆس و ناپۆلی دەبینرێت ئەمەش بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لەڕابردوودا لەنێوان ئەو دوو یانەیە هەبووە.
خەڵکی شاری ناپۆلی ڕقێکی زۆریان هەیە لە یانەی یۆڤانتۆس ئەمەش بەهۆی کڕینەوەی چەند ئەستێرەیەکی یانەکە وەکو(کوالێرێرا،هیگوان،ماوریسیۆ ساری) هاندەرانی ناپۆلی پێیوایە یۆڤانتۆس تەنها یانەیەکی دەوڵەمەندە بۆیە نازناو دەباتەوە
وە لەگەڵ ڕۆیشتنی هیگواین بۆ یۆڤانتۆس هاندەرانی ناپۆلی چەندان کرداری توندیان بەرامبەر یاریزانەکە کرد وەکو(هەڕەشەی کوشتن،هێرش کردنە سەری،چاپ کردنی وێنەی هیگواین لەسەر کلێنسی تەوالێت،هتد).
لەم وەرزەشدا ناپۆلی ئاستێکی بەرزی هەیە بەبردنەوەی ئەو یاریەش دەچێتەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی،کە پێش ئەم یاریە خاوەنی 28 خاڵە لە 13 یاریدا و پلەی سێیەمی گرتووە
هەرچی یانەی یۆڤانتۆسیشە حاڵێکی باشی نییە و 23 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی کاڵچۆیە.
“سەرکار ڕێبوار”

