فیفا براوەی خەڵاتی پوشکاشی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە،کە یاریزانی ئەرجەنتینی (سانتیاگۆ مۆنتیێل) توانی ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە ئەویش دوای ئەو گۆڵە سەرنج ڕاکێشەی لە خولی ئەرجەنتینی تۆماری کرد بەشێوازی پایسکلی.
گۆڵەکەی سانتیاگۆ مۆنتیێلی تەمەن 25 ساڵ بۆتە یەکێک لەجوانترین گۆڵەکانی مێژووی تۆپی پێ،ئەمەش بەهۆی مەودای دووری و شێوازی گۆڵەکە و تێکشکاندنی هەندێ یاسای فیزیایی،کە هەرایەکی زۆری دروست کرد.
شایەنی باسە خەڵاتی پوشکاش لەساڵی 2009ەوە لەلایەن فیفاوە دەدرێتە خاوەنی جوانترین گۆڵی ساڵ و یەکەمین براوەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پرتوگالیە و لیۆنێل مێسیش زۆرترین جار پاڵوێراو بووە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە،کە حەوت جارە بەڵام تاکو ئێستا بەدەستی نەهێناوە.
“سەرکار ڕێبوار”

