zagros news agency

ئەستێرەیەکی لیڤەرپول تووشی پێکان بوو

 

دەیڤید ئۆرنشتاین ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی زە ​​ئەتلەتیک رایگەیاند کە ئەلیکساندەر ئیساک تووشی شکانێکی گومانلێکراو بووە لە قاچی چەپیدا، ئەمەش پێکانێکە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریکردن دووریدەخاتەوە.

ئیساک لە یاریی رابردوو بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێکانبوو، توانی گۆڵێک لە بەرامبەر سپێرز تۆمار بکات، بەڵام راستەوخۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی تووشی پێکانبوو.

ئۆرنشتاین ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکانەکەی ئیساک سەختە، بەو پێیەی نەیتوانی هەستێتەوە و لە کاتی پێکانەکەش بە گریانەوە یاریگای جێهێشت، پێش ئەوەی لەلایەن ئەندامانی ستافی پزیشکییەوە هاوکاری بکرێت.

ئەستێرە سویدیەکە لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ روویکردە یانەی لیڤەرپول، لەو کاتەوە 16 یاریی لەگەڵ رێدز ئەنجامداوە و تەنیا خاوەنی سێ گۆڵ و ئەسیستێکە

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید وەڵامێکی توندی یوفا دەداتەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی کارڤاخاڵی ڕاگەیاند

یاسین

کەس لە باڵەخانەیەکی بە ساڵچوواندا سووتان

سەڵاح