پاش ئەوەی رۆدریگۆ گۆوس لەماوەکانی رابردوودا ئاستی بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک بۆماوەی 32 یاریی لەسەریەک نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات.
رۆژنامەی مارکا راپۆرتێکی سەبارەت بە ئاستی ئەو یاریزانە لەسێ یاریی رابردووی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە یاریزانەکە بەتەواوی قۆناغە سەختەکانی تێپەراندووە و ئێستا یاریزانێکی گرنگی مێرێنگییە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە چابی ئەلۆنسۆ بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتوودا رۆدریگۆ وەک یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی بەکاربهێنێت و بەجۆرێک پشتی پێدەبەستێت کە لەناو یاریگادا چەندین رۆڵی جیاوازی پێدەدات.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 24 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.

