zagros news agency

کۆمپانیای مێتا پلانی پارەدان زیاد کرد

 

کۆمپانیای میتا (Meta) پلانی پارە دان زیاد دەکات بەلام بە تەواوی نابێت بە پارە تەنها چەند گۆڕانکاریی نوێ هاتووەتە ئاراوە کە بەشێک لە تایبەتمەندییەکان دەکات بە پارە هەروەها لە ساڵی (٢٠٢٥) چەند هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ هاندانی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی ببنە هاوبەش (Subscriber) هەروەها بەکارهێنانی ئاسایی فیسبووک بە تەواوی نابێت بە پارە و بەکارهێنانی سەرەتایی (چات و پۆست) بە خۆڕایی دەمێنێتەوە هەروەها خزمەتگوزارییە تایبەتەکان بە پارە تەنها ئەگەر بتەوێت نیشانەی شین (Meta Verified) وەرگریت یان ڕیکلامت پیشان نەدرێت دەبێت پارەی مانگانە بدەیت سنووردارکردن بۆ پەیجەکان فیسبووک خەریکە هەندێک تایبەتمەندی وەک دانانی لینکی زۆر لە پۆستەکاندا سنووردار دەکات تەنها بۆ ئەوانەی پارە دەدەن ڕێگەی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارک زوکەربێرگ تا پێنج ساڵی تر ملیاران کەس خاوەنی AIی تایبەت بە خۆیان دەبن

سەڵاح

تەقینەوەی ژیریی دەستکرد ئەپڵ ناچار دەکات نرخی ئایفۆن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە

یاسین

یاری Call of Duty بەردەست دەکرێت بۆ ئەم کۆنسولانە

یاسین