zagros news agency

خاوەندارییەتی یانەی تۆتنهام دەیانەوێت یانەکە بفرۆشن

لە نوێترین هەواڵ دەربارەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی ئەوە ئاشکرا بووە خاوەندارییەتی یانەکە ئامادەیی ئەوەیان تیایە یانەکە بفرۆشن و هیچ پلان و بەرنامەیەکیان نییە تاکو ماوەکی درێژتر سەرکردایەتی ئەو یانەیە بکەن.

 

خاوەندارییەتی ئێستای یانەی تۆتنهام ENIC گرووپە و لە ئێستادا ویستی ئەوەیان هەیە یانەکە بفرۆشن ئەمەش دوای لێکدانەوە هاوکێشەیەکی قوڵ لە بەڕێوەبردن و قازانج و زیانی یانەکە و پێیانوایە ناتوانن زیاتر ڕێکارەکانی ئەو یانە گەورەیەی شاری لەندەنی بەریتانیا بگرنە دەست.

 

شایەنی باسە بۆ کڕینی تۆتنهام چەندان سەرمایەدار و گەورە کۆمپانیا و بازرگان لەسەر هێڵن و دەیانەوێت ببنە خاوەنی ئەو یانەیە بەڵام تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەتەواوی نەیتوانیوە بەتەواوی بچێتە ژێر باری کڕینەوەی یانەکە لە خاوەندارییەتی ئێستای.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ؛ کوڕەکەم هەوادارێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆیە

یاسین

چێڵسی دەیەوێت یاریزانێک بگەڕێنێتەوە تیپەکە

یاسین

گورزێکی نوێ بۆ بەرشەلۆنە

یاسین