zagros news agency

دیاز نیگەرانە لە ڕیاڵ مەدرید

 

پاش ئەوەی دیاز گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆکردوو و بڕیاریدا تا ساڵی 2027 لەو یانەیە بمێنێتەوە و لەهەمان کاتدا وەرزی رابردووش بە زارەکی لەگەڵ بەرپرسانی تیپەکەی رێککەوتووە کە ماوەکەی تاوەکوو ساڵی 2030 درێژ بکەنەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا کادینا سێر ئەوەی ئاشکراکردووە کە کەمبوونەوەی خولەکەکانی یارییکردنی دیاز لەم وەرزەدا وای لە یاریزانەکە کردووە نیگەران بێت لە مانەوەی لە ریاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە گەورەکانی جیهان بەتایبەت سندوقی وەبەرهێنانی سعودی ئۆفەری فەرمیان پێشکەشی براهیم دیاز کردووە و ئەو یاریزانەش دەیەوێت تاوەکوو کۆتایی وەرز رکابەری بەدەست هێنانی خولەکی زیاتری یارییکردن بکات لە ریاڵ مەدرید و لە ئەگەری شکست هێنانی راستەوخۆ بڕیاری رۆیشتن دەدات.

ئەستێرە مەغریبییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 139 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 21 گۆڵ و 23 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس باشتر بووە

یاسین

ئیکاردی چیرۆکی ڕق و خیانەت

یاسین

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

یاسین