zagros news agency

پێکانی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

لەسەروبەندی ساڵی نوێدا ڕیاڵ مەدرید گورزێکی ئەشکەنجە بەخشی پێکەوت و بەپێی هەواڵی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا بێت کیلیان مباپێ ئەستێرەی یەکەمی مێرێنگی تووشی پێکان بووە.

ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردەوە کیلیان مباپێ بەهۆی پێکانەوە نزیکەی مانگێک لەیاریگاکان دادبڕێت و پێکانەکەشی لە ئەژنۆیەتی،کە ماوەیەکە هەستی بە ئازارێکی زۆر کردوە بەڵام نەیدرکاندوە تائەوەی هاتۆتە ئەو حاڵەی ئێستای و پێویستی بە چاودێری پزیشکی و پشوودان هەیە بۆ چاک بوونەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەئەگەری زۆرەوە بۆ یاریەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بێ بەش دەبێت.

کیلیان مباپێ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید وەکو ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە درەوشاوەتەوە و گۆڵکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدە،کە هەر لە ئێستاوە ناوی وەکو یەکێک لە پاڵوێراوی سەرەکی باشترین یاریزانی ساڵی داهاتوو دەهێنرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

لە شاری شیرازی ئێران ئاگر لە کۆگایەکی گەنمدا کەوتەوە

یاسین

لەمساڵدا ١٨٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون

یاسین