ئاڵۆزی نێوان ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ و موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەکە لەئێستادا خۆی لەلووتکە داوە و ڕۆیشتنی سەڵاحلە لیڤەرپوڵ بۆتە بابەتێکی گرنگی میدیاکان لەم مێرکاتۆی زستانەیەدا.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەپەڕی خۆی ئەمڕۆی بڵاوی کردەوە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ بریکاری کارەکانی موحەمەد سەڵاح و دەیەوێت سەڵاح دوای ساڵانێک بگەڕێنێتەوە یانەکە،بەڵام تاکو ئێستا بەرەوپێش چوونێکی باش نییە لەم بابەتە ئەمەش بەهۆی یاری کردنی سەڵاح لەجامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
سەڵاح پێشتر لە ساڵی 2015 تاکو 2017 یاری بۆ یانەی ڕۆما کردوە و لەگەڵ گورگەکان لەکۆی 65 یاری فەرمی خاوەنی 29 گۆڵ بوو،کە هەر لەڕۆماوە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

