zagros news agency

شەمەندەفەرەکەی هەولێر نەفتی میسانیشی ڕاماڵی

 

لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت میوانداری یانەی نەفتی میسانی کرد و یاریەکەشی لێبردەوە بە سەرکردایەتی تەیمیرۆڤ گەوهەری ئۆزباکستانی.

 

لە گێمی یەکەمدا هەردوو تیپ هێرشی بەردەوامیان هەبوو بۆ سەر گۆڵی یەکتری بەڵام لە خولەکی 34 ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی حوسێن کازمی یاریزانی یانەی نەفتی میسان بەرز کردەوە و ئەمەش بووە یارمەتیدەرێکی زیاتر بۆ یانەی هەولێر.

 

لە گێمی دووەمدا لەگەڵ دەستپێکی یاریەکە هەولێر جیاواز دەرکەوت و لەخولەکی 54 لەڕێگای شێرزۆد تەیمیرۆڤ توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و تا کۆتایی یاریەکەش یاریەکە بەو ئەنجامە مایەوە.

 

هەولێر بەو بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 23 خاڵ و خۆی زیاتر لە یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە جێگیر کرد
هەرچی یانەی نەفتی میسانە شەشەمین شکستی ئەم وەرزەی نووسیەوە و لەپلەی 18ی ڕیزبەندی خولەکە دێت بە 5 خاڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵۆنسۆ؛ من سەرنجم لەسەر ئێستایە وەڵامی دەنگۆی دوورخستنەوەم نادەمەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید چاکبوونەوەی ئەستێرەیەکی لە پێکان ڕاگەیاند

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki