فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئارەزووی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆی پورتوگالی، بەرگریکاری ڕاستی یانەی هیلالی سعودی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد.
فابریزیۆ ئاشکرایکردووە کە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی و هانسی فلیکی ڕاهێنەر قسە دەکات بۆ ئەوەی چارەنووسی گواستنەوەی کانسێلۆ بە بوون و نەبوون یەکلایی بکاتەوە.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئاگادارن کە کانسێلۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە کامپ نو، بەڵام شتگەلێک هەن کە پێویستە سەرەتا چارەسەر بکرێن، وەک ڕێکارەکانی یاریی دادپەروەرانە.
هەروەها بەرشەلۆنە پارەی تەواوی نییە بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە یەک گرێبەست، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت تەنیا ناوی یەک یاریزان تۆماربکات، ئەویش لە جێگای کریستنسن.

