zagros news agency

مانچێستەر یونایتد ڕاهێنەرەکەی خۆی دوورخستەوە

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوورخستنەوەی ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەکەی ئاشکرا کرد ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لەم ماوەیەی ڕابردوودا.

 

مانچێستەر یونایتد دوای جەنجاڵیەکی زۆری خراپی ئەنجام لەگەڵ ئامۆریم و کۆمەڵێک کێشەی ئیداریش ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری کۆتایی خۆیدا و ڕاهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە،کە لە بڵاوکراوەی مان یونایتد هاتووە بەڕێککەوتنی هەردوولا گرێبەستەکە هەڵوەشاوەتەوە و هۆکاری ئەنجام خراپی یانەکە بووە.

 

ئامۆریم لە ساڵی 2024 لە سپۆرتینگەوە ڕووی کردە یانەی مان یونایتد و لەگەڵ شەیتانە سوورەکان نەهاتیەکی زۆر کەوتە ڕێگا،کە لەکۆی 65 یاری وەکو ڕاهێنەر 23 یاری دۆڕاندوە و 25 یاری بردۆتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ گرانتر بوو

سەڵاح

قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئه‌مریکا فراوانتر کرا

یاسین

ئەسما ئەسەد بێدەنگییەکەی دەشکێنێت و بۆ یەکەمجاره لە مۆسکۆوە قسە دەکات

سەڵاح