zagros news agency

دەرکردنی ئامۆریم دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ڕاشفۆرد

دوای دەرکردنی ڕۆبن ئامۆریم لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد گەڕانەوەی مارکۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی مان یونایتد،کە ئێستا بە خواستن بۆ بارسێلۆنا یاری دەکات بۆ یانەکەی دەبێتە باسێکی گرنگی میدیاکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا.

ڕاشفۆرد بەهۆی کێشەی شەخسی لەگەڵ ئامۆریم ماوەیەکی زۆر لە مان یونایتد خۆی لەسەر کورسی یەدەگ و دوور لەیاریگا بینیەوە تا ئەوەی بەخواستن ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا و لە خاڵێکی گرێبەستەکەیدا هاتووە بارسێلۆنا دەتوانی بۆندی ڕاشفۆرد بکاتە هەمیشەیی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.

ئەم خاڵەی گرێبەستەکە ئەرکی مان یونایتدی قورس کردوە لەگەڕاندنەوەی یاریزانەکە لەگەڵ ئەوەشدا ڕاشفۆرد حەزی بە یاری کردنە لە بارسێلۆنا،بەڵام هاندەرانی مان یونایتد حەزیان بەگەڕانەوەی ڕاشفۆردە.

 

سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک : لە توڕەیی یامال تێدەگەم

یاسین

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. لە یاریێکی دراماتیکی مان یونایتد لیڤەرپوولی کردە دەرەوە

یاسین

نیوکاسڵ بارسێلۆنا و ئارسناڵ شۆک دەکات

یاسین