لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش کلاسیکۆی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لێدوانی بۆ میدیاکاندا و جەختی لە ئامادەبوونی تیپەکەی کردەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەوەشدا وەسفی کیلیان مباپێ و یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.
هانزی دەربارەی ڕیاڵ مەدرید وتی؛ ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە و خاوەنی تیپێکی نایابە و هەمووان دڵخۆشن لەیاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئەوان دەبینەوە،کیلیان مباپێ گۆڵکارێکی نابابە و باشترین هێرشبەری ئێستایە وە بەردەوام گۆڵ تۆمار دەکات،کە ئەمە سەلمێنەری ئاستی بەرزی ڕیاڵ مەدریدە.
دەربارەی بارسێلۆنا فلیک وتی؛ ئێمە ئامادەین بۆ یاریەکە و لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆش بۆمان دەردەکەوێت چیمان پێویستە بۆ سبەی،لامین یەماڵیش بەتەوای ئامادەیە بۆ یاریەکە و دەمانەوێت باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات لەو یاریەدا.
دەربارەی ئەگەری بردنەوەی یاریەکە فلیک وتی؛ بەڕێزان ئەمە تۆپی پێیە پێویستە 90 خولەکی تەواو بەتەواوی یاری بکەیت بۆ بردنەوە ئێمەش ئەوەمان دەوێت بۆ سبەی
دەربارەی ڕاهێنانی لێدانی سزاش یاریزانەکان هەندێک کات دەمێننەوە لە ڕاهێنانەکان بۆ ڕاهێنان کردن لەسەر لێدانی سزا،کە ئەمەشتێکی ئاساییە.
“سەرکار ڕێبوار”

