zagros news agency

لیڤەرپوڵ گرێبەستی سۆبۆسلای نوێکردەوە

 

لیڤەرپوڵ ئامانجیانە پارێزگاری لەو یاریزانانەیان بکەن کە دەتوانن بۆماوەیەکی درێژ ئاستی باش پێشکەش بکەن،لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە کە لیڤەرپوڵ لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە گرێبەستە نوێیەکەی سۆبۆسلای لەگەڵ ریدز تاوەکوو ساڵی ٢٠٣٠ بەردەوامی دەبێت
لەلایەکیترەوە بڕیاری مانەوەی ناوەراستکارەکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ بێهیوای لای ریاڵ مەدرید دروست کردووە، چونکە ئەو تیپە ئیسپانییە ئارەزووی گواستنەوەی سۆبۆسلای کردووە.

ئەستێرە هەنگارییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری ١٢١ یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی ٢٠ گۆڵ و ١٩ ئەسیست تۆماربکات،کە ئاستێکی نایابی لە یانەکە پێشکەش کردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیاریال کێشەی ڤینیسیۆس و مباپێ ئاشکرا دەکات

یاسین

سعودییەکان چاویان لە سەڵاحە

یاسین

چێڵسی نرخی نکونکو بۆ بایرن میونشن دیاریدەکات

یاسین