zagros news agency

مان یونایتد بێهـوا دەبێت لە مانەوەی ئەستێرەیەکی

 

سەرەڕای ئەوەی کاتێکی زۆر ماوە بۆ مێرکاتۆی هاوینە،بەڵام کۆمەڵێک ناوی دیار لەنێو یانە گەورەکانی جیهان هەر لەئێستاوە بوونەتە مانشێتی سەر پەڕەی ڕۆژنامەکان،کە بۆ هاوینی ئەمساڵ لە یانەکانیان دەڕۆن
ناوی بڕۆنۆ فێرناندێزی کاپتنی مانچێستەر یونایتدیش دیارترینیانە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی بێت بڕۆنۆ ئەوەی یەکلایی کردۆتەوە لەم هاوینەدا یانەکە جێدێـڵێـت،هەرچەند کارگێڕی یانەکە هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ڕازی کردنی بڕۆنۆ بەمانەوەی بەڵام یاریزانەکە بەڕوون و ئاشکرایی ڕۆیشتنی خۆی لەو یانەیە بە کارگێڕی وەتووە.

هۆکاری ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مامەڵەیەی کارگێڕی مان یوو لەگەڵ بڕۆنۆ کردویانە،کە ویستوویانە بڕۆنۆ بە یانەیەکی سعودی بفرۆشن لەگەڵ ئەوەشدا خراپی بارودۆخی یانەکە لەمساڵدا بڕۆنۆی تەواو بێزار کردوە.

بڕۆنۆ فێرناندێزی تەمەن 31 ساڵ لە 2020 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کردوە و لەگەڵ هەر بارودۆخێکی خراپی یانەکە بڕۆنۆ بەردەوام باشترین ئاستی خۆی پێشکەش کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مەدرید بەسەر بارسا سەرکەوت و پێشەنگی مسۆگەرکرد

یاسین

ئارتێتا سەرسامی بەهرەدارێکی بروسیا دۆرتمۆندە

یاسین

بنزیمە سەر لەنوێ دەدرەوشێتەوە

یاسین