zagros news agency

محمد سەڵاح ڕیکۆردێکی نوێ لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر دەشکێنێـت

 

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەی میسر ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی نوێی تۆمارکرد و لە رووی خێرایی گەیشتن بە 100 بەشداری گۆڵ و پێش هەردوو ئەفسانە لیۆنێل مێسی و کریستیانو رۆناڵدۆ کەوت.

سەڵاح لە یاری قۆناغی هەشتەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر کۆتدیڤوار، توانی ژمارەی بەشدارییە گۆڵەکانی واتا گۆڵ و ئەسیست بگەیەنێتە 100 دانە لە کۆی 111 یاری نێودەوڵەتی، لە کاتێکدا مێسی بە یاری 122 و رۆناڵدۆ بە یاری 136 گەیشتبوونە ئەو ژمارەیە.

ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵە کە ئێستا میسری گەیاندووەتە قۆناغی پێش کۆتایی، تەنها هەنگاوێکی ماوە بۆ بەدیهێنانی گەورەترین خەونی کە بردنەوەی نازناوی ئەفریقایە و دووپاتی کردەوە کە تا کۆتا سات دە جەنگن بۆ ئەوەی لە 18ی کانوونی دووەمدا جامی پاڵەوانێتییەکە بەرز بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چیرۆکی ئەو وێنەیە دەزانن؟؟

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەنێو سانتیاگۆ گۆڵبارانی ریالی کرد

یاسین

گارناچۆ هەموو ئۆفەرەکان لەبەر چێڵسی ڕەتدەکاتەوە

یاسین