zagros news agency

کریستیانۆ رۆنالدۆ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان

 

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بە کۆمەڵێک ژمارەی پێوانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوکردووەتەوە کە هێرشبەرەکە نزیکە لەوەی لەم ساڵدا پێیان بگات،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە رۆناڵدۆ ئێستا خاوەنی 957 گۆڵە و تەنها 43 گۆڵی ماوە بۆئەوەی بگاتە ژمارە 1000 لەکاروانی یارییکردنیدا.

لەلایەکیترەوە کریس وابڕیارە بەشداری مۆندیالی ئەم ساڵ بکات و ئەگەر بتوانێت گۆڵ لەو پاڵەوانێتییە تۆماربکات، ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان شەش جامی جیهانی گۆڵی تۆمارکردبێت،لەهەمان کاتدا ئەستێرەکەی مادێرا لە ئەگەری تۆمارکردنی 20 گۆڵیتر بە لێدانی سزا ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا بگاتە تۆمارکردنی 200 گۆڵ بەو رێگەیە.

لە کۆتاییدا ڕۆناڵدۆ توانیوێتی 114 گۆڵ بۆ یانەی نەسر تۆماربکات، لەهەمان کاتدا پێویستی بە سێ گۆڵی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ژمارەی پێوانەیی عەبدەڕەزاق حەمدەڵا تێپەرێنێت ببێتە گۆڵکاری بیانی تیپە سعودییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانانی بەرشەلۆنە بەدەست سترێسەوە دەناڵێنن

یاسین

سیمیۆنی پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن

یاسین

بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین