zagros news agency

چێڵسی هاندەرانی ئاشت کردەوە

لە یاریەکی دیکەی گەڕی 22ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لەنێو لەندەنی پایتەخت لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بریتفۆردی کرد و بەسەرکردایەتی کوڵ پاڵمەر توانی بردنەوە بەدەست بێنـێـت.

لە گێمی یەکەمدا چێڵسی جیاوازی خۆی نیشاندا و توانی لە ڕێگای جواو پێدرۆوە لەخولەکی 25 گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،کە دوای ئەو گۆڵە چێڵسی هەوڵێکی زۆری گۆڵی زیاتریدا بەڵام کۆتایی گێمە هەر ئەو گۆڵەی پێدرۆ بوو.

لە گێمی دووەمدا چێڵسی بە هێرشی بەردەوام و بریتفوردیش بە ناوە ناوە مەترسی وەڵامی بلوزی دەدایەوە
لە خولەکی 74 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ چێڵسی هەژمار کرد و کوڵ پاڵمەر سەرکەوتووانە گۆڵی دووەمی چێڵسی تۆمار کرد
سەرئەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی هات

بەو بردنەوەیە چێڵسی خاڵەکانی گەیاندە 34 خاڵ و لەپلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکە دەبینرێت
بریتفوردیش بە 33 خاڵ لە پلەی حەوتەمی خولەکەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونخ فرایبۆرگی گۆڵباران کرد

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر هەنگاریا لەدەستدا

یاسین

مارێسکا پێش یارییەکەی ئارسناڵ گومانی لەسەر پاڵمەر دروست دەکات

یاسین