zagros news agency

مباپێ؛ کەس ناتوانێت بڵێ چابی ئەڵۆسۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە

 

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و مۆناکۆ کیلیان مباپێ لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاندا و دەربارەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید و پێشهاتەکانی یانەکە و دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆ و هاتنی ئەلڤارۆ ئاربێلوا قسەی کرد.

دەربارەی ئەڵۆنسۆ مباپێ وتی؛ هیج کەسێک ناتوانێت ئەوە بڵێ،کە چابی ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە،ئەو هەر شتێکی پێیکرا کردی بۆ ئێمە وە دوورخستنەوەی بڕیاری یانەکە بووە و ئێمەش دەبێت ڕێز لەو بڕیارە بگرین،لەگەڵ هاتنی ئاربێلوا دەمانەوێت جیاواز بین و ئێمەی یاریزانان وەکو کاری پیشەگەریمان یارمەتی بدەین بۆ چاککردنی ئەنجامەکانمان.

دەربارەی ڤینسیۆس مباپێ وتی؛هەبوونی ڤینسیۆس زۆر دڵخۆشمان دەکات،من پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ ئەودا هەیە،دەزانم ئێستا لە بارودۆخێکی باشدا نییە،بەڵام هەر چ شتێک لەدەسەڵاتی مندا بێت هاوکاری دەکەم،من ئەرکی خۆمە پارێزگاری لەو بکەم.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵی نوێ دەربارەی پێکانەکەی ئاراوخۆ گەیشت

یاسین

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ بەردەوامە لە ڕکابەریکردن و سەرکەوتنەکانی

یاسین

کۆرتوا: من باشم.. و وەڵامی سیمیۆنی نادەمەوە

یاسین