zagros news agency

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەیسێکی لە یۆڤانتۆس بردەوە

 

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی سکاڵای دژی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی تۆمارکرد بەهۆی ئەوەی کە ئەو یانەیە بڕە پارەیەکی زۆریان پێنەداوە کە مووچەی خۆیەتی و لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە بودجەی یانەکەیان دایان نابوو.

دواتر دادگا بڕیاریدا کە یانەی یۆڤانتۆس دەبێت بڕی نۆ ملیۆن و حەوت سەد هەزار یۆرۆ بە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بدات چونکە ئەوە شایستەی خۆیەتی و پێویستە پێی بدرێت.

لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا، یانە ئیتاڵیەکە تانەیان لە بڕیاری دادگای ئیتاڵیا دا و پێیانوایە هیچ مووچەیەکی ئەو یاریزانە لای یانەکەیان نەماوە و ئەو یاریزانە خۆی داوای کردووە ئەو بڕە پارەیەی پێنەدەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، دادگای ئیتاڵیا تانەکەی یانەی یۆڤانتۆسی رەتکردەوە و بەوەش جاریکیتر بردنەوەی رۆناڵدۆیان لە دۆسیەکە سەلماند و پێویستە یانە ئیتاڵیەکە بڕی نۆ ملیۆن و حەوت سەد هەزار یۆرۆ بەو یاریزانە بدات جگە لەوەش بڕی 80 هەزار یۆرۆش بداتە دادگا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کلاسیکۆ ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی دەگەڕێتەوە

sarkar

خشتەی یاریەکانی سبەی یەک شەممەی پریمەرلیگ

یاسین

مۆندیالی 2026: شۆڕشێکی ئابووری و تەکنەلۆژی لە مێژووی تۆپی پێدا

ahamd.luqman