لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڕۆما لێدوانی بۆ میدیاکاندا و دەربارەی پێکانی ئەستێرەکانی تیپەکەی و ئامانجی میلان لەم وەرزەدا بەڕوون و ئاشکرا قسەی خۆی کرد.
دەربارەی یاری بەرامبەر ڕوما ئەلێگری وتی؛من باش دەزانم بەرامبەر کێ یاری دەکەین،ڕۆما ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و خاوەنی ڕاهێنەرێکی زۆر باشن،ئێمەش لەم یارییەدا هەموو شتێک دەکەین لەپێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.
دەربارەی ئاستی و ئامانجی میلان ئەلێگری وتی؛ سەرکەوتنی ئێمە لەم وەرزەدا بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو وەکو ژیان و مردن وایە،هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئامانجەکەمان و ئاستی تیپەکەمان زۆر باشە بەڵام دەکرێ ئێمە باشتریش بین لەپێناو ئەوەی ببینە پاڵەوانی خول.
بۆ پێکانی ئەستێرەکانی ئەلێگری وتی؛ سەبارەت بە پێکانی یاریزانەکانمان ئەمە شتێکی زۆر نیگەرانکەر و بێزارکەرە،بەڵام دەتوانن چارەسەری بۆ بدۆزینەوە،سەبارەت بە لیاو ئەو دەتوانێت بۆ یاری کردن ئامادە بێت سەرەڕای هەبوونی ئازاری گەدە،بەڵام دڵنیایە لەوەی دەتوانێت سوود بداتە ئێمە.
سبەی شەو کاتژمێر 10:45 خولەک لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان دەبێتە میوانی یانەی ڕۆما و یاری لووتکەی هەفتەی 22ی سێریا ئەی ئەنجام دەدەن
میلان خاوەنی 46 خاڵە و پلەی دووەمی گرتووە،ڕۆماش بە 42 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت.
“سەرکار ڕێبوار”

