zagros news agency

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەکەی نوێ دەکاتەوە

 

یانەی بەرشەلۆنە پاش ئەوەی کە فێرمین لۆپێز یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە ئۆفەری باشی پێشکەش دەکرێت، هەربۆیە کارگێری بارسا دەیانەوێت هەنگاوێک بگرنەبەر لەپێناو مانەوەی ئەو یاریزانە بۆ چەندین ساڵیتر.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بلەوگرانا ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی گرێبەستی ئەو ناوەراستکارە نوێ بکەنەوە
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرشەلۆنە ئامادەن مووچەی فێرمین زیاد بکەن و لەهەمان کاتدا بەڵێنی ئەوەی پێدەدەن کە بەردەوام یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی راهێنەر دەبێت.

لەلایەکیترەوە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەردەوام چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگە بڕیاری رۆیشتن بدات ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن،ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 112 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و 21 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بردیەوە و هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا چارەنووسی “ئۆلمۆ” یەکلایی دەکاتەوە.

یاسین

لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاحی دەستنیشان کرد

یاسین