لەگەڕی 23ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا لەسەر یاریگای ئیمارات یانەی ئارسێناڵی پێشەنگی خولەکە میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتدی کرد
لەگێمی یەکەمدا و لەخولەکی 29 لیساندرۆ مارتنێزی بەرگریکاری مان یونایتد گۆڵێکی یەکەمی لەبەرژەوندی ئارسێناڵ بەهەڵە لەخۆیان تۆمار کرد.
وەڵامی مان یوو زۆری نەخایاند و لەخولەکی 37 ئێمبوێمۆ گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد و گێمی یەکەم بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات
لە گێمی دووەمدا مان یوو پێشڕەوی کرد و لەخولەکی 50 گۆڵی دووەمی لەڕێگای پاتریک دۆرگو تۆمار کرد.
یارییەکەی ڕووی لەکۆتایی دەڕۆیی بەڵام ئارسێناڵ لەخولەکی 84 گۆڵی دووەمی لەڕێگەی مێرینۆوە تۆمار کرد،کە جارێکی دیکە مان یوو وەڵامی خێرای هەبوو دوای سێ خولەک،ماتیۆس کونیا خۆی گەیاندە گۆڵی ئارسێناڵ و گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمار کرد
یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی مان یونایتد کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش مان یونایتد کۆی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 37 خاڵ و هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی
هەرچی یانەی ئارسێناڵیشە بەم شکستە ژمارەی خاڵەکانی لە 50 مایەوە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

